سەردێری بابەت

This is a single blog caption

مامۆستایەک

مامۆستایەک لە پۆلی پێنجەم لەبەردەم سەرجەم قوتابیەكانی وەستاو گوتی ,, من هەمووتانم خۆش ئەوێ بێ جیاوازی ,, بەڵام ئەو لە دڵی خۆیدا تەنها یەک قوتابی خۆش نەئەویست ناوی تێدی بوو چونکە هەمیشە جلەکانی پیس و پۆخڵ بوون سەرەڕای ئەوەش لە خوێندن ئاستێکی نزمی هەبوو .
ئەم بڕیارە پێشوەختەی مامۆستاکە لەسەر ئەو بنەمایە هەڵچندرابوو ئێدی لەو ماوەی ئەو ساڵە لەگەڵ هاوڕێکانی یاری نەدەکرد , بە هۆی پیسی جلەکانی زۆربەی كات لەگەرماو بوو , جگە لەوەش لە كاتی وانە خوێندن لە پۆل زۆربەی کات خەوی لێ دەکەوت .
ئەم مامۆستایە تا ئەوپەڕی لە تێدی بێ ئومێدو ڕەشبین بوو تەنانەت لە کاتی تاقیکردنەوە بە خەتێکی سووری گەورە هیمای X لەسەر وەرەقەکەی تێدی دادەنـاو دەینووسی ,, تۆ دەرنەچـوویت ,, .

ڕۆژێکیان ئەم مامۆستایە بڕیاریدا پێداچوونەوە بە تۆماری خوێندنی ساڵانی پێشووی سەرجەم قوتابیەکان بکات , بەڵام کاتێک سەیری تۆماری پێشووی تێدی کرد بە شێوەیەک لە شێوەکان تووشی شۆک بوو .
ئەزانن بۆچی مامۆستاکە تووشی شۆک بـوو ..!!!
چونکە لە پۆلی یەکەم مامۆستا نووسیبووی ,, تێدی قوتابیەکی زۆر زیرەکە , بەهرەمەندە , کارەکانی خۆی بە ووردی و ڕێکوپێکی ئەنجام ئەدات ,, .
لە پۆلی دووەم مامۆستا نووسیبووی ,, تێدی کەسێکی پەسندو خۆشەویستە لە لای سەرجەم هاوڕێکانی , بەڵام هەندێک نیگەران و شێواو دیارە بەهۆی ئەوەی دایکی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە ,, .
لە پۆلی سێیەم مامۆستا نووسیبووی ,, مردنی دایکی کاریگەریەکی سەختی کردۆتە سەر ژیانی تێدی , هەرچەندە باوکی زۆر هەوڵی خۆیدا فەراغی بێ دایکی بۆ تێدی پڕ بکاتەوە بەڵام نەیتوانی , ئەگەر دەستگیرۆیی تێدی نەکرێت بە هۆی ئەو گۆڕانکاریەی لەو ماڵەوە ڕوویداوە کاریگەری خراپتر لەسەر تێدی جێدەهێڵێت ,, .

دواجار مامۆستا لە پۆلی چوارەم نووسیبووی ,, تێدی هیچ ئارەزووی خوێندن ناکات و هیچ هاوڕێیەکیشی لە قوتابخانە نیە و زۆربەی کات لە پۆل دەخەوێت ,, .
کاتێک ئەم مامۆستایە کێشەی تێدی بە تەواوی زانی هەستی بە شەرمەزاری کرد بەنەزانی ڕقی لە قوتابیەکی ئاوا بێ دایک و بێ نەوا بۆتەوە .
ڕۆژێکیان سەرجەم قوتابیەکان دیاریان بۆ مامۆستاكەیان هێنا بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونیەوە , قوتابیەکانی تر هەر یەکە دیاریەکی گرانبەهایان هێنابوو بە داوێکی جوان پێچابویانەوە بەڵام دیاریەکەی تێدی بە داوی گونیەی سەوزەفرۆشێک گرێدرابوو , کاتێک قوتابیەکان دیارییەکەی تێدیان بینی کە پێک هاتبوو لە ملوانکەیەک کە لە بەردی ئاسایی دروستکرابوو لەگەڵ شوشە بۆنێک کە لە نیوە کەمتری تێدابوو دەستیان کردە پێکەنین , بەڵام مامۆستاکە نەیهێشت تێدی هەستی بریندار ببێت بۆیە یەکسەر ملوانەکەی لە مل کردو هەندێک لە بۆنەکەشی لە خۆیدا زۆر سوپاسی تێدی کردو سەرسام بوونی خۆی بە دیاریەکەی دەبڕی .

لەو ڕۆژەوە تێدی دوای خوێندن پێش ئەوەی ڕاستەخۆ بچێتە ماڵەوە دەچوو بۆ لای مامۆستاکەی و سڵاوێکی لێ دەکرد و دەیگوت ,, مامۆستا تۆ ئەمڕۆ بۆنی دایکمت لێ دێ ,, مامۆستاکەی چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک چونکە ئەو ساتە زانی بۆنەکەی تێدی هی دایکە كۆچکردووەكەیەتی , لەو ڕۆژە بەدواوە مامۆستاکە گرینگی تایبەتی بە تێدی ئەدا , لەبەرئەوە پەیتا پەیتا چالاکیەکانی زیادی کرد تا لە کۆتایی ساڵدا بووە یەکێک لە باشترین قوتابیەکانی پۆلەکەی .
ڕۆژێکیان لەسەر دەرگای پۆل بۆ مامۆستاكەی نووسین بوو ,, من باشترین مامۆستام لە ژیانمدا ناسی ,,
مامۆستاکەش لە ژێر نووسینەکەی تێدی نووسی ,, ئەوە تۆ بووی فێرت کردم ببمە مامۆستایەکی باش و نموونەیی ,, .

پاش چەندین ساڵ ئەم مامۆستایە کە ناوی خانمە تۆمسۆن بوو کارتێکی بانگهێشت نامەی لە کۆلێژی پزیشکی پێگەیشت , بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی تەخەروجی قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی ئەو ساڵە بەڵام کاتێک سەیری کارتەکەی کرد تاوەکو بزانێ کێ بانهێشتی کردووە تووشی شۆک بوو کاتێک بینی نوسراوە ,, بانگهێشتکراوی لە لایەن کوڕەکەتەوە .. تێدی … ,, .
مامۆستاکەش ئەو ملوانکەیەی وەختی خۆی تێدی بۆی هێنا بوو لە ملی کردو هەروەها هەمان بۆنیشی لە خۆیدا ڕۆیشت بۆ ئاهەنگی تەخەروجی تێدی .

ئەزانن ئێستا تێدی کێیە ..!!!
تێدی ستیوارد باشترین پزیشکی جیهانە و خاوەنی مەرکەزی ( ستیوارد ) ە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە .

بۆیە هیچ کەسێک بەکەم سەیر مەکەن هەموو کەسێک لە ناخیدا کێشەیەک هەیە بەڵام تۆ هەست پێناکەی کێشەکەی جی یە
تکایەکەم لە مامۆستا دڵسۆزەکان هەیە ئێوە دەبێ وا بکەن نەوەکانمان لە روخان بگۆرن بۆ سەرکەوتن تا ئێمەش ببینە پاڵپشت و سەرکەوت و بۆ نەوەکانی داهاتوو ئەگەر ئێمە چاوەروانی ئەوە بین حوکومەت جاکسازیمان بۆ بکەت تەزە حکومەت چاک نابێت بەس دەتوانین چاکسازی فێرە مناڵ و نەوەکانمان و قوتابییەکان بکەین تا ئەوان بتوانن وڵات پێش بێخن . سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز

Leave a Reply