سەردێری بابەت

This is a single blog caption

شەش بنەما بۆ پەروەردەكردنی منداڵ …

یەكێك لەو كارە قورسانەی‌ دوچاری‌ دایك‌و باوك دەبێتەوە پەروەردەكردنی‌ منداڵەكەیانە، چونكە ئەركێكە پێویستی‌ بەزانیاری‌‌و لێهاتوی‌ هەیە بەپێچەوانەوە كاردانەوەی‌ خراپی‌ دەبێت لەسەر منداڵ بۆیە پێویستە ڕەچاوی‌ چەند بنەمایەكی‌ سەرەكی‌ بكرێت لەپەروەردەكردنی‌ منداڵدا لەوانە:

یەكەم: رێزگرتن: نهێنی‌ سەركەوتنی‌ هەموو پەیوەندیەك بریتیە لەڕێزگرتن لەیەكتری‌ بۆیە دەبێت بەرێزەوە لەگەڵ منداڵ قسە بكرێت لەهەر ژینگەیەكی‌ جیاوازدا بێت.

دووەم:گوێڕایەڵی‌: سروشتی‌ مرۆڤ بەشێوەیەكە سەركێشەو حەز بەشكاندنی‌ یاساو رێنمایەكان دەكات لەبەرئەوە دەبێت بەشێوەیەك پەروەردەی‌ منداڵ بكەن رێز لەبەرامبەرەكانی‌ بگرێت‌و هەندێكجار پاداشتی‌ بدرێتەوە تاكو ڕابێت لەسەر گوێرایەڵیكردن.

سێیەم: ئەدەب: یەكێك لەجوانترین رێنمایەكان پێویستە فێری‌ منداڵ بكرێت نواندنی‌ ئەدەبە بەرامبەر دەوروبەری‌.

چوارەم:بەرپرسیاریەتی‌: ئەوەش بەهایەكی‌ بەرزە پێویستە بەپێی‌ تەمەنی‌ منداڵ فێر بكرێت سەرەتا لەكۆكردنەوەی‌ یاریەكانیەوە، دواتر فێركردنی‌ چۆن جل‌و بەرگی‌ كۆبكاتەوەو ددانەكانی‌ خاوێن بكاتەو واتا بەپێی‌ قۆناغەكانی‌ تەمەنی‌ بەرپرسیاریەتەكانی‌ بۆدیاری‌ بكرێت.

پێنجەم:بونیادنانی‌ هاوڕێیەتی‌: پێویستە دایك‌و ‌وباوك رێگا بدەن منداڵەكەیان تێكەڵ بەكۆمەڵگا بێت‌و بونیادی‌ هاوەڕێیەتی‌ بنێت بەڵام پێویستە كەسەكان جێگای‌ گومان نامۆ نەبن.

شەشەم:لێبوردەیی‌: پێویستە منداڵ فێری‌ ئەوە بكرێت چۆن لێبوردنی‌ هەبێت بەتایبەتی‌ بەرامبەر كەسانی‌ لەخۆی‌ گەورەتر‌و لەوكاتانەی‌ دەكەوێتە هەڵەیەكەوە دان بەهەڵەكەیدا بنێت.

نوسینی
دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی

Leave a Reply