سەردێری بابەت

This is a single blog caption

سیستمی خوێندنی فنلاندی و پێشەنگی له جيهاندا؟

ۆرێك پێيان وایه که هاوشێوەی بواری سیاسەت و ئابوری٬ ئه مریکا له بواری سیستمی خوێندنیشەوه له پێشەوەیە٬
بەڵام ئەمه چی تر وانييه چونکه لەم ساڵانەی دواييدا و به هۆی پێشکەوتنی مروڤایەتی و بەتايبەتتر تەكنەلۆجیا٬
ووڵاتانی تریش کەوتنه گۆڕانکاری و بەره و پێشچوون. لەم نێوەندەدا٬ وڵاتی فنلاند به شێوەیەکی بەرچاو پێشەنگی و
چاکسازی له سيستمى خوێندنی وڵاتەکەی کرد و ئێستا بووەته مۆدێلێك بؤ ئەوەی زۆربەی ووڵاتان لێی بڕوانن و
له هۆكاری پێشەنگی سیستەمەکەیان بپرسن. ئيستا ئه گەر پلەى يەكەم خۆى نەبێت بێگومان دووەم خۆيەتی به پێی
ئەو ئامار و راپرسيانەی که دەکرێن له بواری زانست و گەشەی كۆمەڵايەتى و دەروونی و جه ستەیی و عەقلی.
لێرەدا چەند هۆكارێکی گشتگیر دەخەينەڕوو به تایبەت له سيستمى خوێندنی بنەرەتیدا:

#یەکەم: ئەرکی ماڵەوە

له ديمانەيەکی تەلەفزيۆنيدا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی فنلاندا٬ كاتێك پرسیاری ئاراستەدەكرێت له بارەی نهێنی
سەرەکی ئەم پێشکەوتنەی که له سيستمى خوێندندا هەیە له وەلامێکی کورت و سادەدا دەڵێت٬ “ئێمه ئەرکی
ماڵەوەمان (هۆم وێرك) نييه”.
نەبوون یاخوود هەبوونێکی زۆر کەمی ئەرکی ماڵەوه له بازنەکانی سەرەوەشدا (که له نیو كاتژمير تێپەرناكات)
رەنگی داوەتەوه. تەنانەت هەندێ له مامۆستایان پێیان وایه که هۆم وێرك شتێکی تەقلیدی و كۆنه.

باشه ئەمه بۆچی و چۆن؟

– پسپۆرانی پەروەردەیی فنلاندا پێیان وایه که دەبێت فێرخواز ئەوكاتەى هەيەتى له ماڵەوه به پشوو
وەرگرتن و تیکەڵبوونی لەگەڵ دەوروبەريدا بەسەربەرێت و چێژ له بوارەکانی تری ژیان وەربگرێت.
چونکه پێیان وایه ئەو كاتانەش ئەوان هه ر له پرۆسەی فێربووندان بەهۆى بەرکەوتەیان لەگەڵ
ژینگەکەياندا.
ئەمه وەکو یاریزانێكی لەشجوانى وایه که رۆژانه تەنها كاتژمێرێك ياری دەكات و پێویسته كاتەكانی
تر پشوو وەربگرێت و خۆراکی پێویست بدات به ماسولكەكانی و له ئەنجامدا ماسولكەكانی گەشه
دەکەن و بەرەوپێشیش دەچن.

– کارکردنی بەردەوام به مێشك هەم له قوتابخانه و هەم لەماڵيش٬ مێشك له کارکردنێکی
تەندروست و نورماڵ رادەگرێت و له بری هاندان دەکرێ ببێته ناهاندان و سستی.

– ئەوان پێیان وایە ئەو ڕۆژەی که فێرخواز ئەرکی ماڵەوەی نییه٬ هیچ سترێس و قەلەقى و دوو
دڵی و بیرکردنەوەیەك بەدی ناكات و بەڵكو بۆ ڕۆژی دواتر بەوزەیەکی نوێ و باشترەوە دێتەوە
قوتابخانە که ئامادەيه بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ. وه ئەمە يارمەتيدەرێكيش دەبێت بۆ
خێزانەکان بەوپێیەی که بەدرێژایی ڕوژ لە کاردان.

#دووەم: دەستكردن به خوێندن لە تەمەنی حەوت ساڵيدا:

پێچەوانەی زۆربەی وڵاتەكانی تر که خويندكاران له تەمەنی 5 ساڵی و 6 ساڵی دەست به خوێندن
دەکەن له قوتابخانەكاندا٬ له فنلاندا تەمەنی حەوت ساڵی دیاریکراوه بۆ پۆلى يەکەكان. ئەمەش
لەپێناو ئەوەی که مندالان دەبێت چێژ له منداڵى خۆيان وەربگرن و هه ميش له ڕووی جەستەیی
و دەروونی و عەقڵيەوه تەواو ئاماده بكرێن له دايەنگه و رەوزەکاندا بۆ قوتابخانەکان.

#سێهەم: ڕۆژەكان و كاتژمێرەکانی خوێندن له فنلاندا:

زوو له خەو هەستان و فريای پاس نەکەوتن و خەواڵوویی و …هتد. له فنلاندا بەدی ناکرێت٬
بەوپێیەی کە خوێندنی سەرەتایی له كاتژمێر 9 دەستپێدەکات و تا كاتژمير 2 بەردەوام دەبێت.
خوێندکارانی فنلاندا کەمترین كاتژمێر و كەمترين ڕۆژ له ساڵدا دەخوێنن به بەراورد به وڵاتانی
تری ئەوروپی.
کەشێکی تەواو ئارام و بێ سترێس فەراهه م دەکەن و خویندکاران ته نها چەند وانەيەکی دیاریکراو
دەخوێنن له ڕۆژدا و کاتەکانی تریان به پشوو و یاری و کاری دەستی و فێربوون له تاقيگەكاندا
بەسەر دەبەن.

#چوارەم: نەبوونی تاقیكردنەوەی نیشتمانی یان (بەکەلۆری):

قوتابی تاقيكردنەوه ناناسێت و له تەواوی ساڵدا تەنها تاقيكردنەوەيەکی گشتگیر دەكات. فنلاند
دەڵێت٬ “نەخێر بۆ تێست و تاقيكردنەوه. به ڵێ بۆ فێربوون”.-
ئەوان پێیان وایه که خوێندكار ناکرێت ئاماده بکرێت بۆ تاقیکردنەوە٬ بەڵكو دەبێت فێربکرێت و
ڕاهێنانی پێ بكرێت و دواتر به گوێرەی تواناكانی هه ڵبسەنگێنرێت.
ئەمه پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی تر و رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته به تایبەت٬ بەو پێیەی که زۆرجار
مامۆستا دەڵێت٬ ئەمه گرنگه بۆ تاقيكردنەوه” و “ئەمه دێتەوه” و “ئەمه لەكاتى سەعيدا
گرنگی پێبدەن” و …هتد. کە لەم كاتانەدا خوێندکار تەركيزى ته نها لەسەر دەرچوون و نمره
دەبێت.

#پێنجەم: مامۆستايان:

زۆربەی مامۆستاكان دەبێت بڕوانامەی ماستەريان هە بێت و شارەزایی باشیان هەبێت له
پەروەردەی منداڵدا. بەهۆی پلەى كۆمەڵايەتى و ڕێز و لایەنی ئابورييەوه٬ خواستێکی زۆر هەيه
بۆ بوون بەمامۆستا له فنلاند بەڵام تەنها بڕێکی زۆر کەميان هەڵدەبژێردرێن چونکه پیشەیەکی
زۆر بەرز و بەنرخه.

له پۆلەكانى 1 تا 6 مامۆستايەك زۆربەی وانەكانى پۆلێك دەڵێتەوه و تەنانەت له قۆناغەكانی
دواتریش لەگەڵيان دەبێت. ئەمەش بۆئەوەی مامۆستا ببێت به ئەندامێكی نزیك له خێزانەكان و
پەيوەندييەکی تەواو پتەو دروستبکات لەگەڵ خوێندکارەکانیدا. بەڵام له پۆلەکانی 7 بەسەرەوه
مامۆستای بابەتەكان جیاواز دەبن.

هيچ لێپێچینەوه و هەڵسەنگاندنێك بۆ مامۆستا بوونی نييه. به ڵكو مامۆستاكان ڕێزلێگيراو و قەدر
گرانن و له قوتابخانەكانيشدا ژوور و كۆمپیوتەر و لۆكەرى تايبەت به خۆيان هەيه.
پاسی ساهلبيرگ بەڕێوەبەری کارەکانی وەزیری پەروەردە و پسپۆری پەروەردەیی
دەڵێت٬ “هەڵسەنگاندن و لێپێچينەوه كاتێك دێته ئاراوه که بەرپرسياريەتی بوونی نەبێت”.
مامۆستايان تەواو متمانەيان پێدەكرێت و ئەم متمانەشیان ئاسان وەرنەگرتووە و به باشترين شێوه ڕاهێنراون٬ وه هيچ ليستێکی باشترین
مامۆستا بوونی نییه و هەموو يەكسانن و يەك ئامانجيان هەيه.

#شەشەم: فنلاند ژینگەی پێشبڕکێ کردن نييه:

بەڵكو فنلاند ژینگەی هاوکاری یەکتری کردنه له پێناو فێربوون. بەهەمان شێوەى مامۆستايان
ليستی باشترین قوتابخانه بوونی نييە و هەمووان وەكو يەكترن و جیاوازیان نییه. پرۆسەی
پەروەرده و فێركردن به ريتمێکی يەکسان و تەندروست لەهەموو قوتابخانەكاندا
جێبەجێدەكرێت.

م. هاوتا محمد عبدالله

Leave a Reply