سەردێری بابەت

This is a single blog caption

خۆت مامۆستای یەکەمی مناڵەکەت بە ئامادەکردن :- تاڤگە قادر

لەکاتی چونی مناڵەکەت بۆ خوێندنگا، پێش ئەوەی
‎ ماڵئاوای لێ بکەی دوو پاروی بچوک بخە دەستەکانی و پێی بڵێ؛ یەکیان بۆخۆت ئەوی تریان بۆ هاوڕێکەت کە زۆرت خۆشدەوێ، بەم شێوەیە فێری خۆشەویستی و کاری باش دەبێ.
‎پێنوسێکی زیادە بخە ناو جانتاکەی و پێی بڵێ؛ ئەگەر یەکێ لەخوێندکارەکان پێنوسی بیرچوبو هاوکاری بکەو ئەم پێنوسەی پێبدە، بەم شێوەیە فێری بەرپرسیاریەتی و دەستپێشخەری دەبێ.
‎ئەوکاتەی دەگەڕێتەوە لەخوێندنگا پێی بڵێ؛ هاتنەوەت ماڵەکەی خۆشتر کرد، بەم شێوەیە هەست بەبەهاو رێز دەکات بۆ خودی خۆی.
‎لەدوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لێی بپرسە؛ جوانترین کارێ کە کردوتە ئەمڕۆ چیبو؟ بەم شێوەیە فێر دەبێ کاری جوان و ناشرین لەیەک بکاتەوە.
‎پەروەردە هونەرێکی سادەو ساکارە نەک زمانێکی زبرو زاڵ.

‎لەفەیلەسوفێکی پەروەردەیان پرسی: چۆن گەیشتیتە ئەوەى کە ئێستا پێی گەیشتووی؟
‎ئەویش لە وەڵامدا وتى: من یەکەم مامۆستام دایکم بوو

دەست پێکردنەوەی قوتابخانە نزیکە تکایە منداڵێکی ئامادە کراو بنێرنە خۆێندنگاکان
-بەیانیان ھەستە نانی بۆ ئامادە بکە

-ھەمیشە پێش دەرچونی لە ماڵەوە سەیری ناو جانتاکەی بکە بزانە ھەموو شتێک تەواوە پارەی پێیە

-منداڵەکەت فێر بکە ڕێزی مامۆستاو ھاوڕێکانی بگرێت قسەی ھەڵە نەکات شەڕ نەکات

-منداڵەکەت فێری ھەندێ شتی سەرەتای بکە بۆ نموونە سەردان کردنی تەوالێت زوو زوو دەستەکانی بشوات ،کاتێک دەزانی منداڵەکەت حاڵەتی تایبەتە دەستێ جل ھەمیشە بخە جانتاکەی

-دایک و باوکێکی خەمخۆر بە مانگی جارێ سەردانی خوێندنگاکەی بکە لە بارودۆخی منداڵەکەو بپرسە
ڕۆژانە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە لە ئەرکەکانی ھاوکاری بەو کاتەکانی بۆ بەش بکە

-منداڵەکەت لەسەر نمرەی کەم مەشکێنە بەڵکو مەرجی سادەی بۆ دانێ بۆ ھەوڵدان بۆنموونە گەر لە وانەی زانست باش ببیت حەزت لەچی بێت بۆت ئەکڕم

-گرنگترین خاڵ
تکایە کاتێک منداڵەکەت لە ناو خۆێندنگا توشی ڕووداوێک دەبێت ھەڵمەکوتە سەر خوێندنگاو مامۆستاو بەقسەی ڕەقو ناشرین بیان شکێنیت ھەمیشە بیرت بێت ئەکرا ئەو ڕوداوە لە ماڵەوەش ڕووی بدایە چونکە قەدەر ناگەڕێتەوە مامۆستاکەی بە درێژای ساڵێک یارمەتی منداڵەکەت دەدات بۆ فێر بوون ……
ھەمیشە بیرت بێت ژینگەی ماڵ و خێزان کاریگەری سەرەکی ھەیە لەسەر دواڕۆژی

Leave a Reply