سەردێری بابەت

This is a single blog caption

ڕوخێنەرەکانی بەھرەکانی منداڵ:

۱. لێدانی ڕوخسار: لەگەڵ ھەر زللەیەک (۳۰۰-٤۰۰)خانەدەماری مێشک دەکوژێت. 
٭ لەکاتێکدا دەست بەسەرداھێنانێک خانەی تازە لەمێشکدا درووست دەکات.

۲. یاریە ئەلکترۆنیەکان: زیرەکی کۆمەڵایەتی و زیرەکی زمانەوانی لای منداڵ دەکوژێت.
دەبێتەھۆی خوێنبەربوونی دەماغ بەھۆی زۆری سەرنجدان، بەھەدەرچونی دەماغ بەر لەکاتی خۆی، کاتێ گەورەدەبێ ھەندێ بەھرەوشارەزایی لەدەستدەدات.
 لەزۆر جێگا مەڵبەندی تایبەت ھەیە بەناوی بەقوربانیانی یاریە ئەلکترۆنیەکان.ژمارەیەکی زۆر منداڵ لەدۆخی بێھۆشیدان بەھۆی ئەویاریانەوە…!!!

۳. گاڵتەکردن بەدایکی، لەبەردەم منداڵ، وا لەمنداڵ دەکات توشی کەنارگیری و خۆخواردنەوە و ترس بێت و بیرکردنەوەی تەندروستی نەمێنێت، چونکە بەپێی دوا لێکۆڵینەوە، منداڵ بەھرە لەدایکیەوە وەردەگرێت…!!!

٤. گاڵتەکردن بەبیروبۆچونەکانی منداڵ و تانە و ڕەخنەی ناپەروەردەیی لەوشتانەی منداڵ دەریان دەبڕێت و دەیانخاتەڕوو، وا لەمنداڵ دەکات پاڵنەرەکانی نزم ببنەوە، بەمەش گەشەی ھزری دوادەکەوێت…!!!

٥. داخستنی دەرگای گفتوگۆ و وتووێژ لەگەڵ منداڵ، بەھۆی داب ونەریتی ھەڵەی کۆمەڵایەتیەوە، دەبێتە ھۆی کوشتنی زیرەکی کۆمەڵایەتی و زمانەوانی. بۆنمونە: پەراوێزخستنی منداڵ و بێدەنگکردنیان و توندوتیژی لەگەڵیان لە بۆنەکاندا…!!!

٦. کەم خوردنەوەی ئاو، بەتایبەتی لەکاتی خوێندن و خوێندنەوە و فێرکردندن. پێکھاتەی دەماغی مرۆف لە ۸٥٪ ی ئاوە، بۆیە ھەر چل وپێنج خولەکێک پێویستە منداڵ پەراخێک، یا کوپێک ئاو بخواتەوە.
خۆئەگەر نەیخواردەوە، ئەوا مرۆڤ ھەندێ جوڵەی خۆنەویست ئەنجام دەدات، وەکو: کۆکە، پژمین، جوڵاندنی کورسی، ڕاکێشانی مێزی بەردەمی، یاخود وای دەردەخات کە ھەراسان و بێتاقەت بووە.

۷. نەخواردنی ژەمی بەیانیان: ئەوکەسانەی ژەمی بەیانیان ناخۆن، ئاستی شەکری ناو خوێنیان دادەبەزێت، ئەمەش وادەکات خۆراکی پێویست نەگاتە خانەکنی مێشک، بەمەش مێشک بەرەو پوکانەوە دەچێت..!!!
٭ پێویستە وریابین لە خوەردنی خێرا و ئامادەکراو…!!!

۸. ڕێگەنەدان بەمنداڵ کە وەکوسروشتی منداڵی خۆی بژیێت، ھەرلەمنداڵیەوە گەورە ڕابھێنرێت، ھەروەھا سەرقاڵکردنی بە چالاکی و خولی فێربوون…!!!
٭ منداڵ کاتێ لەسەر دیوار شت دەنوسێ، ئەوە واتای ئەویە لەساڵانی سەرەتای خوێندن و فێربونیدا، ئازادانە شتی نەنوسیوە و ڕێگەی پێ نەدراوە…!!!

۱۰. زۆرلێکردن و پابەندکردنی منداڵ لە 
قۆناغی سەرەتاییەوە بەنوسین بەخەتی ورد.
٭ نوسین بەھێڵی گەورە، واتای متمانە بەخۆبوون ھەستکردن بە ئاساییش دەگەیەنێت.
٭ کاتێ خەتی نوسینی وردتر دەبێتەوە، ئەوەدەگەیەنێ کە ئەو دوو سیفەتەی لەدەستداوە…!!!

و: حسن محمود ئەستریلانی

Leave a Reply