سەردێری بابەت

This is a single blog caption

١٠ رێگا بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان





پەرەوەردەکردنی منداڵ یەکێکە لە شت بنەڕەتیەکان، کە پێویستە دایک و باوک لێی ئاگاداربن، و زۆر گرنگی پێ بدەن ، ئەمە ١٠ بیرۆکەیە بۆ ئەوەی منداڵێکی بەڕەوشت پەروەردە بکەیت .
١-بەختەوەربە،  ئەوکاتەی منداڵەکەت دەبینێت دایک و باوکێکی دڵخۆش و بەختەوەری ھەیە، ئەویش ھەست بەبەختەوەری بکات، ئەمە ووزەیەکی باش دەبەخشێت لەبەر ئەوە کێشە لەناو خێزانەکەتدا مەھێڵە ئەگەر دەتەوێت منداڵێکی باش پەروەردە بکەیت .
٢-ئەوکاتەی منداڵەکەت فێری قسەکردن دەبێت، ھەوڵبدە تێکەڵاوی کۆمەڵگەی بکەیت و فێری ئەوەی بکە چۆن ڕێز لە بەرامبەرکەی دەگرێت .
٣-ھەموو کات چاوەڕێی باشترین بکە لە منداڵەکەت، کاتێک کارێکی باش دەکات پاڵپشتی بە، ئەمە پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی منداڵەکەت کاری باشتر بکات .
٤-ھەوڵبدە بیرکردنەوەی خراپ و نائومێدی لە مێشکی منداڵەکەتدا دروست نەکەیت، کەسێکی لێ دروست بکە متمانەی بەخۆی و تواناکانی ھەبێت، ھەمیشە ھیوابەخش بێت بۆ ئەوەی خۆی سوود لەخۆی ببینێت و لە ھەمان کاتدا سوود بە تۆ و دەوروەرەکەشی بگەیەنێت .
٥-ئەوەی فێربکە کە زیرەک بوون لە دەربڕینی ھەست و سۆزدا شتێکە کە مرۆڤ دەتوانێت بەدەستی بھێنێت و بابەتێک نیە لەکەسێکدا ھەبێت و لەیەکێکی دیکەدا نەبێت ، ئەمە یارمەتی دەدات لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا و وای لێدەکات وون نەبێت لەناو کۆمەڵگەدا .
٦-فێری ئەوەی بکە ژیانی خۆی ڕێک بخات، ئەو ھەڵانەی دەیکات ڕاستی بکاتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی بێزارکردنی دەوروبەرەکەی و ھەموو کەسێک خۆشی بوێت .
٧- ھیچ کات بێبەشی مەکە لەوەی یاری بکات لەگەڵ ھاوڕێکانی،و کات بەسەر ببات، ئەوەندەش ئەرک مەدە بەسەریدا کە لەئاست تواناکانی ئەودا نەبێت .
٨-بەو کارە پێمەکەنە کە منداڵەکەت ئەنجامی دەدات، بۆ ئەوەی متمانەی بەخۆی ھەبێت  ئەمە نەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ترس لەدڵیدا دروست ببێت کاتێک دەچێتە ناو خەڵکەوە .
٩-دوور بکەوەرەوە لە وتنی ” پێم وتی !” تەنانەت ئەگەر ئامۆژگاریەکت کردبوو و ئەو جێبەجێی نەکردبوو ، چونکە ئەمە وا لەمنداڵەکەت دەکات ھەست بکات تۆ دژایەتی و ململانێی لەگەڵ دەکەیت .
١٠-فێری بکە چۆن ھاوڕێی خۆی دەست نیشان دەکات، و چۆن بڕیار دەدات کەسێک بکات بە ھاوڕێی ، ئەمە کەسایەتی منداڵ بەھێز دەکات، کەسایەتیەکی بەڕێز و کۆمەڵایەتی لێ دروست دەکات .

Leave a Reply